ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا ئاشكرای دەكات، لەماوەی ئەمساڵدا قەبارەی هەناردەكانیان 128 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو عیراقیش لەدوای ئەڵمانیاو بەریتانیا، سێهەم بازاڕی ساغكردنەوەی كاڵاكانیان بووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا، لەماوەی 10 مانگی رابردوودا بەهای هەناردەكانیان بەڕێژەی لەسەدا 11 زیادیكردوەو گەیشتۆتە 128 ملیارو 659 ملیۆن دۆلار.
هاوكات زۆرترین كاڵا هەناردەی ئەڵمانیا كراوە كە بەهاكەی گەیشتۆتە 12 ملیارو 234 ملیۆن دۆلارو لەدوای ئەویش بەریتانیا بووە، عیراقیش سێهەم گەورەترین كڕیاری كاڵاكانی توركیا بووەو لەماوەی ئەمساڵدا بەبڕی 6 ملیارو 787 ملیۆن دۆلار، كاڵای لە توركیا كڕیووە.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەهای هەناردەكانی توركیا بۆ هەر یەك لە وڵاتانی روسیاو چینو ئەمریكاو ئیسپانیا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.