ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردۆتەوە، لەماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا شازادە وەلید بن تەڵاڵ سەرمایەداری سعودی، زیاتر لە ملیارێك دۆلار زیانی لێكەوتووە.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی (بلومبێرگی ئابووری، دوای ئەوەی بەهای پشكەكانی كۆمپانیای (مەملەكەی شازادە وەلید بن تەڵاڵ بۆ نزمترین ئاست لە دوای ساڵی 2011وە پاشەكشەی كرد، بەهای ئەو كۆمپانیایە لە بازاڕدا ملیاریكو 300 ملیۆن دۆلار دابەزی، بەو شێوەیەش پوختەی سامانی ئەو سەرمایەدارەی سعودیە بۆ 17 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار كەمیكرد.
دابەزینی سامانی ئەو سەرمایەدارە دوای ئەوەهات، رۆژی یەك شەممە حكومەتی سعودیە هەڵمەتێكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیاندو چەندین شازادەو وەبەرهێنی وڵاتەكەی دەستبەسەركرد كە لەنێویاندا، شازادە وەلید بن تەڵاڵو وەزیری پاسەوانی نیشتمانی هەن.