بانكی ناوەندی عیراق: 40 ترلیۆن دینار پارەی كاش لەدەرەوەی بانكەكانە


بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 40 ترلیۆن دینار پارەی كاش لە دەرەوەی بانكەكانە پاشەكەوت كراوە.

بەپێی راپۆرتێكی بانكی ناوەندی عیراق، تاوەكو مانگی ئاداری ساڵی 2017 بەهای ئەو پارەیەی كە لەدەرەوەی بانكەكان بووە گەیشتۆتە 40 ترلیۆن‌و 180 ملیار دینار، ئەوەش لە كاتێكدایە لە هەمان ماوەی ساڵی 2016دا ئەو پارەیە 37 ترلیۆن‌و 500 ملیار دینار بووە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لە وەرزی یەكەمی ئەمساڵدا سەرمایەی بانكە بازرگانیەكان بەرێژەی لەسەدا 25 بەرزبوونەوەی تۆماركردوەو گەیشتۆتە 12 ترلیۆن‌و 900 ملیار دینار، هاوكات سەرمایەی بانكە تایبەتەكان لەو ماوەیەدا نزیكەی 10 ترلیۆن دینار بووەو سەرمایەی بانكە حكومیەكانیش 3 ترلیۆن‌و 300 ملیار دینار بووە.