ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌نی نوسینگه‌كانی كرین‌و فرۆشتنی خانوو زه‌وی شاری سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی بری باجی ساڵانهكەیان، گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م ژوری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانیدا ئه‌نجامدا و دواتر لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی باجی سلێمانی كۆبونەوە.
فاورق فایەق نوێنەری خاوەن نوسینگە ناڕازیەكان ڕای گەیاند، كه “ئێمه وه‌ك خاوه‌نی زۆربه‌ی نوسینگه‌كانی كرین‌و فرۆشتنی خانوو زه‌وی سنوری شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری نارازین له‌زیادكردنی باجی ساڵانه‌ی سه‌ر نوسینگه‌كان بهرێژهیكی زۆر، به‌جۆرێك زیادكردنی بری باجه‌كه به‌رێژه‌ی (1/10)یه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ساڵێكه داهاتی نوسینگه‌كان زۆر دابه‌زیوه به‌هۆی وه‌ستانی بازاری كرین‌و فرۆشتنی خانوو زه‌وی”.
نوێنه‌ری خاوه‌ن نوسینگه‌كان ئه‌وه‌شی وت، “ئێمه ئه‌مرۆ لێره كۆبوینهتهوهو داوا ده‌كه‌ین بری باجی نوسینگه‌كانی كرێنو فرۆشتنی خانوو زه‌وی كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئه‌و بڕه‌ی پێشتر دیاریكربو”.
ناوبراو وتیشی، ساڵانه له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نوسینگهكانیاندا ته‌نها بری 150 هه‌زار دیناریان لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی سلێمانی باجه‌كه‌ی زیادكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مترین بری باج به 750 هه‌زار دینار دیاریكراوه، “بۆیه نازانین ئه‌م زیادكردنه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه”.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند: لە ئێستادا 90% كێشەی خاوەن نوسینگەكان چارەسەر كراوە و ئەو باجەی زیادی كردووە لەسەریان كەم دەكرێتەوە بە پێی ئەو یاسایەی بەڕێوەبەرایەتی باج پێیدا دەچێتەوە.
سیروان محەمەد وتیشی” ئێمە هەموو كار ئاسانیەك دەكەین بۆ هاوكاری كردنی سەرجەم ئەو خاوەن نوسینگانەی داواكاریان هەیە بەپێی یاسای ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ناهێڵین هیچ گرفتێكی یاساییان بۆ دروست ببێت”
بەپێی ئامارێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش 2183 نوسینگەی كرین و فرۆشتنی خان‌و زەوی لە شاری سلێمانیدا بونیان هەیە.