بۆیەکەمجار ڕێبەرێکی ڕێنمای بڵاودەکرێتەوە تەواوی زانیاریەکانی شاری سلێمانی تێدایە


ڕێنما بازرگانی شارستانی پێشەسازی گەشتیاری شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە کە بۆیەکەمجارە لەدێبەرێکی وادا تواوی زانیاریەکان لەسەر سلێمانی بخاتەڕوو.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند” ئامادەکردنی ڕێنما بازرگانی شارستانی پیشەسازی گەشتیاری شاری سلێمانی ئامادەکردنی ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی و یوسف یاسین و بەھاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و لەسەر ئەرکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بووە”.

ڕاشیگەیاند” ئەم ڕێبەرە زۆر وردە و لە ٧٥٠ پەڕەپێکھاتووە کە سەرجەمی باسی شاری سلێمانی دەکات و وردەکاری تەواوی تێدایە لەسەر گەڕەکەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکان و شوێنە خزمەتگوزاریەکانی سلێمانی و کۆمپانیا بازرگانیەکان ئەو شوێنانەی شاری سلێمانی کە جێگەی گرنگ”.

لەڕێبەرەکەدا باس لەسەرەتای دروستبونی شاری سلێمانی و گەڕەکەکانکراوە پاشان باسی ئێستای سلێمانیکراوە کە ٢٤٠٠٠ کم دوجایە و ژمارەی دانیشتوانی ٢٢٧٠٠٠ کەسەو پێکھاتووە لە ١٦ شارۆچکە و ٤٥ دەڤەر و ٧٣ شارەوانی و ٢٥٧٦ گوند کە لە ٤٣% ھەرێمی کوردستانی باشور پێک ئەھێنێت لەسلێمانی ١٤ ناوچەی گەستیاری ھەیە وە ١١٦ ھۆتێل و مۆتێلی تێدایە و ٣٨ کۆمەڵگای گەشت و گوزاری تێدایە وە لە ٣٠% پیشەسازی عێراق پێک دەھێنن.

لەڕێبەرەکەدا باس لە پیشە دەستیەکان و پیشە بچوکەکان سلێمانی کراوە لەگەڵ شەقامە سەرەکیەکان و تەواوی ناوی گەڕەکەکان و ناوی تەواوی موختارەکانی شاری سلێمانی.

بەشێکی تری ڕێنماکە پێکھاتووە لە ناوی تەواوی بازاڕو دوکان و مارکێتەکانی گەڕەکەکان بەپێی ناوچەکان و شوێنەکانی سلێمانی.