ئه‌مڕۆ 7/11/2017 سه‌رۆك كۆمار د. فوئاد مه‌عسوم له وارشۆی پایته‌خت له‌گه‌ڵ خاتو بیت شیدۆ سه‌رۆك وه‌زیری پۆڵۆنیادا كۆبوه‌وه‌و پێكه‌وه رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێكرد به‌تایبه‌تیی له‌رووی ئابوریی و ئه‌منیی و كاراكردنی رێككه‌وتنی ئیمزاكراوی ساڵی رابردووی نێوانیان.
سه‌رۆك كۆماری وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ پێشوازیی و میوانداریی گه‌رمی حكومه‌تی پۆڵۆنیاو بایه‌خدانی به پشتیوانیكردنی عیراق، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردو وڵاتی به‌رزنرخاند، ئاماده‌یی عیراقیشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاریی له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیادا توند‌و تۆڵ تر‌و فراوانتر بكات له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵ و بازرگانیی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوریی و نوێكردنه‌وه‌ی كارگه له‌كاركه‌وتوه‌كان.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو عیراق به به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته شاره‌زایی پۆڵۆنیا له‌و بوارانه‌دا، داوایشی له‌حكومه‌تی وارشۆ كرد له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنامه‌ی پاریس قه‌رزه‌كانی كه له‌سه‌ر عیراقه چاره‌سه‌ر بكات، پشتیوانیش له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ردو وڵات بكات و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا و هاندانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و گه‌شتیاریی.
سه‌رۆك مه‌عسوم دوپاتیكرده‌وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تێرۆر و تاقمه تێرۆریسته‌كاندا پێویستی به هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی و سه‌رتاسه‌ریی ستراتیژیی به‌سه‌ر تێرۆر و رێگرتن له‌په‌لهاویشتن بۆ ناوچه‌كانی تر و به‌دیهێنانی ئاشتیی و ئارامیی له‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا، داواشی له پۆڵۆنیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد هه‌وڵی جیهانیی هاوبه‌ش بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌رك و ئامانجه.
خاتو شیدۆ سه‌رۆك وه‌زیری پۆڵۆنیاش پیرۆزبایی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه نوێكرده‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تاقمی داعشی تێرۆریستدا به‌ده‌ستیان هێناوه، دوپاتیاشیكرده‌وه پۆڵۆنیا ئاماده‌یه بۆ گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌وانه بواری ئه‌منیی.
وتیشی: وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه كار ده‌كات بۆ هێنانه ئارای كه‌شوهه‌وای هاریكاریی به‌رفراوان به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات.
PUKmedia