وەزارەتی نەوتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق راگەیاندوە: لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە ئاگاداركرامەوە كە رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: بڕیارە لەسبەینێوە بەغدا دەستبەناردنی نەوتی سپی بكات بۆ پارێزگاكانی هەرێم.
لەبارەی ئەو بڕە نەوتەشی رۆژانە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، وتی: سبەینێ هەناردەكردنی دەستپێدەكات و بڕەكەی ئاشكرا دەبێت.