بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا لەمەرزی باشماخەوە نزیكەی 200 تانكەر لە سووتەمەنی داخڵی هەرێمی كوردستان كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا لەمەرزی باشماخەوە بڕێكی زۆر سووتەمەنی هێنراوەتە هەرێمی كوردستان و لە بنكەی پشكنینی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان لە مەرزی باشماخ پشكنینی بۆكراوە.
دەشڵێت: “بەنزین ۱٠۹ تەنكەر و نەوت ۲۸ تەنكەر و گاز ٤۸ تەنكەر لە مەرزی باشماخ گەیەنراوەتە هەرێمی كوردستان”.
ئاشكراشی كردووە، ۱٦ تەنكەر بەنزینیش گەڕێندراوەتەوە لە بەر نەگونجانی.