شازادە و ملیاردێرکی سعودی دەستگیرکرا


دوای دەستگیرکردنی وەلید بن تەڵاڵ، شازادە و ملیاردێری سعودی بە بڕیارێکی شاهانەی ئەو وڵاتە، سامانی ئەو ملیاردێرە ئاشکرا دەکرێت.

شازادە وەلید کوڕی تەڵاڵ بن عەبدولعەزیزە، دەکاتە برازای شا سەلمان بن عەبدولعزیزی شای ئێستای سعودیە، لە ساڵی 1955 لەدایک بووە و دایکی خەڵکی لوبنانە، 45ـەمین دەوڵەمەندی یەکەمی جیهان بوو لە ساڵی 2017.

رۆژی یەکشەممە 5/11/2017، دەسەڵاتدارانی سعودیە بڕیاری دەستگیرکردنی شازادە وەلید و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی وڵاتەکەیان، دا.

شازادە وەلید بن تەڵاڵ خاوەنی 23 بڕوانامەی دکتۆرایە، زیاتر لە 70 میدیالیای عەرەبی و بیانیی هەیە، هاووڵاتیی فەخریی 22 وڵاتە و زیاتر لە 200 خەڵاتی جیاوازی بە دەست هێناوە.

سامانی ئەو شازادەیە بە 18 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندێت، بەم شێوەیە:

– سەرۆکایەتیی ئیدارەی گرووپی کۆمپانیاکانی مەملکەکە دەکات.

– پشکی لە هۆتێلەکانی فۆرسینز، فێرمۆنت رافلەز، هۆڵدینگ ئینتەرناشیۆناڵ، مۆڤنبیک، پلازا نیویۆرک، سافۆی لەندەن، جۆرجی پێنجەم و فۆرسیزۆنز پاریس هەیە.

– خاوەنی رێژەی %19ـی پشکەکانی دەزگای راگەیاندنی  (سێنشری فۆکسە) و دەزگای (یۆرۆ دیزنی ئێس سی ئێ)یە.

– خاوەنی کۆمپانیای (مەجموعە سیتی)یە و پشکی لە کۆمپانیاکانی تویتەر و (جی دی) هەیە.

– پشکی لە کۆمپانیای (لیفت)ی بواری گواستنەوە و کۆمپانیای (پیشەسازیی نیشتمانی) لە بواری پێترۆکیمیایی هەیە.

-لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و فڕۆکەوانی پشکی لە کۆمپانیای (قوتابخانەکانی مەملەکە) و (نەخۆشخانەی مەملەکە و عیادە راوێژکارییەکان) و (کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان) هەیە.

– %80ـی پشکەکانی گرووپی کەناڵەکانی (رۆتانا)ی هەیە و خاوەنی کەناڵی (ئەلعەرەبی هەواڵی)ـە.

– دوو پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنانی لە جەددە و ریاز لە سعودیە، هەیە.