نێچیرڤان بارزانی: داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەنیوە کەمیکردووە


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەنیوە کەمیکردووە، بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق و لیستی موچە ئامادەیە ئەگەر حکومەتی عێراق، خەرجی بکات.

بارزانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین بەمێشکی کراوە گفتوگۆ بکەین، لەگەڵ بەغدا، دوور لەوەی کێ سەرکەوتووەو کێ شکستی ھێناوە.

سەبارەت بەموچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی خستەڕوو،”لیستی موچەی فەرمانبەران، ئامادەیە ئەگەر عێراق ئامادەیە خەرجی بکات”.