كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، له‌باره‌ی پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، كۆ بوونه‌وه و ده‌یانه‌وێ له‌وباره‌یه‌وه ڕه‌شنووسێك له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا بده‌نه حكوومه‌تی ناوه‌ند.
حكوومه‌تی عێراق، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی داویه‌تییه ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پێشنیازی وه‌زیری دارایی و حه‌یده‌ر عه‌بادییه، پشكی هه‌رێمی كوردستانیان له بودجه‌ی عێراق له 17٪ بۆ 12.68% كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری كۆك بن، ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌گه‌ر له‌وێش په‌سه‌ند كرا، ده‌بێته بڕیار، بۆیه له ئێسته‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ شاندێك بنێرێته به‌غدا تا ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌نگی له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018 داوه و وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كراوه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ری بارودۆخی كوردستانه و سه‌ره‌كیترینیشیان باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه، ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ڕێچاره‌یه‌ك و بیده‌نه ده‌ست ئه‌و شانده‌ی ده‌چێته به‌غدا.
بڕیاره دوای ته‌واوبوونی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌وێ گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 بكرێ.