كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ڕایگه‌یاند، تائێستا خێزانی مۆبایله‌كانی گه‌له‌كسی زیاتر له (100) ملیۆن ئامێری لێفرۆشراوه.
سایتی موبنا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی (iSuppli)، كۆمپانیای سامسۆنگ كه بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌مین مۆبایلی زنجیره‌ی گه‌له‌كسی ئێس له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌سێ ساڵدا خسته‌ڕوو توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت‌و زیاتر له (25) ملیۆن ئامێری لێبفرۆشێت، دواتر مۆبایلی (Galaxy S II) به‌رهه‌مهێنا‌و ئه‌ویش توانی (35) ملیۆن‌و دواین مۆبایلیشی (Galaxy S III) به‌پێی ئاماره‌كان زیاتر له (40) ملیۆن ئامێری لێفرۆشراوه.
سامسۆنگ له‌ساڵی (2010)دا بۆ ڕكابه‌ریكردنی ئایفۆنی ئه‌پڵ هێڵی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌كانی Galaxy به (Galaxy S) ده‌ستپێكردوو دواتر نه‌وه‌ی دووه‌م‌و سێیه‌می ئه‌و مۆبایله‌ی به‌رهه‌مهێنا‌و ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی كرد كه توانی ژماره‌یه‌كی زۆری كڕیار له‌بازاڕه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش سامسۆنگ ئاشكرایكرد، له‌به‌رنامه‌یدایه بۆ ئه‌مساڵ (510) ملیۆن مۆبایل بفرۆشێت له‌و ژماره‌یه‌ش (390) ملیۆنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان‌و (120) ملیۆن ئامێریشی له‌مۆبایله ئاساییه‌كان بێت.