نه‌وه‌یه‌كی نوێی گه‌نج بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیهان به‌ڕێوه‌یه، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان جڵه‌وی سیاسه‌تیان له‌هه‌ندێك له وڵاتانی جیهات گرتۆته ده‌ست. سه‌ركرده گه‌نجه‌كانی جیهان به‌بێ هیچ پێشینه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی توانیویانه بگه‌نه كورسی ده‌سه‌ڵات و ئه‌سپی خۆیان له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا تاو بده‌ن.
ئیمانۆئێل ماكرۆن ته‌مه‌ن 39 ساڵ گه‌نجترین سه‌رۆك كۆماری مێژووی فه‌ڕه‌نسایه، ئه‌و پێشتر له‌سه‌رده‌می فرانسوا ئۆلاند وه‌زیری دارایی بوو.
ڤلادیمیر گرۆیزمه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ته‌مه‌نی 39 ساڵه.
سباستین كورترز سه‌رۆكی نه‌مسا له ئێستادا گه‌نجترین سه‌رۆكی جیهانه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 31 ساڵه، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتوو بێت.
شێخ ته‌میم بن حه‌مد ئالی سانی میری قه‌ته‌ر ته‌مه‌نی 36 ساڵه، له‌ساڵی 2013 كوده‌تایه‌كی له‌دژی باوكی كرد و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته .ده‌ست
نامجیال وانگچك پاشای وڵاتانی بووتان ته‌مه‌نی 37 ساڵه، ئه‌و پێنجه‌مین پاشای ئه‌و وڵاته‌یه كه له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا بوو به پاشا و تاجی پاشایه‌تی .له‌سه‌رنا
ئه‌میل دیمیتریۆف سه‌رۆك وه‌زیرانی مه‌كدونیه، ته‌مه‌نی 38 ساڵه
جۆری ڕێتز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌ستۆنیا ته‌مه‌نی 38 ساڵه، كه‌سێكی میانه‌ڕه‌و و لایه‌نگری سۆسیال لیبرالیزمه.