عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت، لە هەندێک سایت و پەیچ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیارییەکى ناڕاست و بێ بنەما بڵاوکراوتەوە، کە گوایە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گۆڕانکارى لە مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى کردوە، لێرەوە سەرجەم کاندیدەکان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم زانیارییانە بێ بنەماو دورن لە ڕاستی، چونکە بابەتى مهرجی توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنمایى ژمارە (٤)ی خوێندنی ماستهر و رێنمایی ژماره (٥)ی خوێندنی دكتۆرا لە وەزارەتەکەمان ڕێکخراوەو هیچ گۆڕانکارییەکیش لە ڕێنماییەکاندا نەکراوە وەک خۆی ماوەتەوە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى ئەم قسەو باسانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێن هیچ بنەمایەکیان نیە و، وەزارەتەکەمان هەڵوێستى ڕەسمى تەنها لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەناونیسانى www.mhe-krg.org بڵاودەکاتەوە.