ئایفۆن ئێكس ده‌گاته‌ بازاڕه‌كانی كوردستان


ئه‌مڕۆ 4-11-2017 كۆمپانیای ئه‌سێ به‌ ره‌سمی گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی راگه‌یاند، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی چه‌ندین جیاوازی تێدا كراوه‌.

‎باوه‌ڕ جه‌مال لێپرسراوی راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن ئێكسی ڕاگه‌یاند و وتی: كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌وڵیداوه‌ گۆڕانكاری زۆر بكات و له‌ مۆبایلی ئایفۆن ئێكسدا پشت و پاشی كردۆته‌ شوشه‌، هه‌روه‌ها توانای پاتریه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌ 2716 میلی ئه‌مپێڕ، به‌ سیسته‌می كارپێكه‌ری ios11 كار ده‌كات و ده‌بڵ كامێرایه‌ به‌ ڕوونمای 13 مێگاپێكسڵ و به‌ ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و سپی به‌رده‌سته‌.

 سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ وتی: نرخی مۆبایله‌كه‌ له‌ئێستادا به‌ هه‌زار و599 دۆلار ده‌فرۆشرێت و ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌.