نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد


بەهۆی‌ بەرزبونەوەی بەهای دۆلارو ئەو ئاماژانەی باس لە بوژاندنەوەی زیاتری بازاری كاری ئەمریكا دەكەن  سەرلەنوێ‌ نرخی‌ زێر لەبازارەكانی جیهاندا رووی لە دابەزین كردەوەو  كەمبونەوەی خواستەكانیش نرخی ئەو كانزایەی بۆ نزمترین ئاست لەماوەی ئەم ئەم هەفتەیەدا دابەزاند.

لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی ئەمریكیدا بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 دابەزینی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (267) دۆلار/ كە ئەوەش بە نزمترین نرخی تۆماركراوی ئەو كانزایە دادەنرێت  لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا.

هەروەك  لەگەڵ زێردا نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكانی تریش گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا یەك پۆینت (7)ی  نرخەكەی پێشووی دابەزیوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (16) دۆلارو (78) سەنت ئەمەلە كاتێكدا نرخی هەر ئۆنسیەك لە پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت (6) كەمیكردوەو  بە ( 919) دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.