هندستان سێ‌ ملیۆن تابلێتی كڕِیوە

كارناسان پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، بازاڕی‌ تابڵێته‌كان له‌ساڵی‌ (2013)دا‌و له‌وڵاتی‌ هندستان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌خۆوه‌ ببینێت.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ موبنا، ئاماره‌كان نیشانیانداوه‌ له‌ساڵی‌ (2012) نزیكه‌ی‌ (3) ملیۆن تابڵێت له‌هندستان فرۆشراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ خستنه‌ڕووی‌ تابڵێتی‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ وێڕای‌ بوونی‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی‌ وه‌ك سامسۆنگ‌و ئه‌پڵ له‌بازاڕه‌كانیدا.
به‌درێژایی‌ (3) مانگی‌ هاوینی‌ ڕابردوو (1.1) ملیۆن ئامێری‌ تابڵێت فرۆشراوه‌ له‌كاتێكدا ساڵێك پێشتر‌و له‌هه‌مان وه‌رزدا ژماره‌ی‌ تابڵێته‌ فرۆشراوه‌كان به‌نزیكه‌ی‌ (100) هه‌زار ئامێر خه‌مڵێنرابوو، به‌وپێیه‌ش چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت ژماره‌ی‌ فرۆشی‌ تابڵێته‌كان له‌مساڵدا بگاته‌ دوو هێنده‌‌و شه‌ش ملیۆنی‌ لێبفرۆشرێت، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت خستنه‌ڕووی‌ تابڵێته‌ ئاماده‌كراوه‌كان به‌ویندۆز (8) كاریگه‌ری‌ به‌رچاو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ فرۆشی‌ ئه‌و بازاڕه‌ دروستبكه‌ن.