داهاتی ئەپڵ روو لە زیادبوونە


کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند کە داهاتی ئەمساڵیان لەمانگەکانی تەمووز-ئەیلوول بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە بە بڕی لەسەدا ١٢.٢و گەیشتۆتە ٥٢.٥٦ ملیار دۆلار، هاوکات لەسەدا ٦٢ی داهاتی کۆمپانیاکە لە فرۆشتنی ئامێرەکە لە دەرەوەی وڵاتەوە بەدەست هاتووە.

کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە لە مانگەکانی تەمووز-ئەیلوولی پاردا ٤٦.٨٥ ملیار دۆلار داهاتیان بووە لەکاتێکدا ٩.٠١ دۆلار قازانجی سافی ساڵی پار بووە، لەم ساڵدا ئەو بڕە بۆ ١٠.٧١ ملیار بەرزبۆتەوە.

ئەپڵ ئاشکرای دەکات کە فرۆشتنی ئامێرەکانیان لەسەدا ٢.٥ زیادەی کردووە و بە گشتی گەیشتۆتە ٤٦ ملیۆن و ٤٦٦هەزار دانە، ئایپاد لەسەدا ١١.٤ فرۆشتنەکەی زیادی کردووە و ١٠ ملیۆن و ٣٢٦ هەزار دانەی لێ فرۆشراوە. لەکاتێکدا ماک لەسەدا ١٠.٢ زیادی کردووە و ٥ ملیۆن و ٣٨٦ کڕیاری هەبوو.