تورکیا ئۆتۆمبێلی خۆماڵی بەرهەم دەھێنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە “کۆبوونەوەی ناساندنی گروپی دەستپێشخەری هاوبەشی ئۆتۆمبێلی تورکیا” ناوی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی خۆماڵی راگەیاند کە پێکدێن لە گرووپی ئانادۆڵو، BMC، کراچا هۆڵدینگ، گرووپی تورکسێڵ و زۆرڵو هۆڵدینگ.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کۆبوونەوەکەدا، وتی: “لە ساڵی رابردوودا ژمارەی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان گەیشتە ٧٥٧ بەڵام تاکو ئێستا هەنگاوێک نەنراوە لەم بارەیەوە. ئیدی گەیشتۆتە دۆخیک کە بووەتە کەموکوڕییەک لە وڵاتەکەمان. ئیدی ئێستا بۆ رزگاربوون لەو کەموکوڕییە هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین. 

مادام ئەوانەی ئەو دەستپێشخەرییەیان کردووە قۆڵیان لێ هەڵماڵیووە و لە کوێ پێویست بێت پشتگرییان دەکەین. لە ئێستاوە رایدەگەیەنم بەمەرجێک کە باجەکەی بدرێت، من داواکاری یەکەم ئۆتۆمبێل دەبم کە لە بازاڕ دەخرێتە روو. چاوەڕوانی ئێمە لە گرووپی دەستپێشخەری هاوبەش ئەوەیە قۆناغی ئامادەکاری بەپەلە تەواو بێت و هەرە درەنگ ساڵی ٢٠١٩ نموونەی یەکەم تەواو بکەن و لە ساڵی ٢٠٢١ دەست بکرێت بە فرۆشتن. لەو باوەڕەدام تورکیا تاکو دەبێتە خاوەنی شوێنێکی تایبەت لە نێوان ئامانجەکانی ٢٠٢٣، نامەوێت کەمترین دواکەوتن لەو پڕۆژەیەدا هەبێت”.

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پلاتفۆرمی گرووپی دەستپێشخەر لە ژێر چەتر و فەرمانی پەیکەرەی تویبیتاکدایە و وتی: “ئەگەر لەبری ئەوە راستەوخۆ بیانەوێت ئۆتۆمبێل بۆ ئەلیکتریک و هیجن ئاراستە بکەن، خۆشحاڵتر دەبین. بڕیاریان هەرچییەک بێت ئامادەی هەموو جۆرە پشتگیرییەکین. تەنها با گەلی تورک بەو خەونە مەزنە بگەیەنن. بابەتەکە تەنها بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل نییە. لە رێگەی ئەمەوە لە رووی تەکنەلۆجی، پاشخان و ئەزموونەوە نموونەیەک نیشانی جیهان دەدرێت و دەرچەیەکی نوێ و زۆر باوەڕبەخۆ بووانە دەخرێتە روو”.