داهاتی پێنج كۆمپانیا گەورەکەی تەکەنەلۆژیا بەشێوەکەی بەرچاو زیادی کردوە



راپۆرتی داهاته‌كانى كۆمپانیاكانى ئه‌مازۆن، ئه‌لفابێت و مایكرۆسۆفت نیشانى ده‌دات كه‌ داهاتیان 50% زیادی كردووه‌، هه‌ردوو كۆمپانیاى ۆول ستریت و سیلیكۆن چاوه‌ڕوانى راپۆرتى داهاتى فه‌یسبووك و ئه‌پڵ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاوى بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ردوو كۆمپانیاى ۆول ستریت و سیلیكۆنی تایبه‌ت به‌ ئامار و داهاتی كۆمپانیاكان، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو تا ئێسته‌ داهاتى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن بۆ بازاڕكردنى ئه‌لیكترۆنى 50% زیادی كردووه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیاى ئه‌لفابێت كه‌ دایكی كۆمپانیاى گووگڵ و مایكرۆسۆفته‌ داهاتیان به‌ رێژه‌ى 39% زیادی كردووه‌، كۆمپانیاى فه‌یسبووكیش داهاته‌كه‌ى به‌ رێژه‌ى 55% و ئه‌پڵیش به‌ رێژه‌ى 45% دواى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێى مۆبایلى ئایفۆن ئێكسی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

 به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ سه‌ررمایه‌ى كۆمپانیاى ئه‌پڵ، ئه‌لفابێت، ئه‌مازۆن، مایكرۆسۆفت و فه‌یسبووك، هه‌مووى به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌گاته‌ سێ ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، به‌مه‌ش ترلیۆنێك  و 100 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌كه‌یان به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2015 زیادی كردووه‌ كه‌ دوو ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار بووه‌.

به‌ جۆرێكى تر سه‌رمایه‌ى هه‌ر یه‌كێك له‌و پێنج كۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ 500 ملیار دۆلار ده‌بێت.

 پشكه‌كانى ئه‌و پێنج كۆمپانیایه‌ له‌ بازاڕه‌كانى جیهانیدا به‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى -فه‌یسبووك و گووگڵ و تویته‌ر له‌سه‌ر دوایین هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا كه‌ دۆناڵد تره‌مپ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بوو، رووبه‌ڕووى دانیشتنێكى گوێگرتن بوونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى سه‌ر به‌ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری رووسیا له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا.

به‌ڵام ئاماژه‌كانى ۆول ستریت كه‌ بۆ بازاڕه‌كانى جیهانى له‌سه‌ر پشكى كۆمپانیاكان ده‌یخاته‌ ڕوو كاریگه‌ری، دانیشتنه‌كه‌ى نیشان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر پشكى سێ كۆمپانیاكه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هێشتا پشكه‌كانیان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان.