سۆنی‌ نوسینگە سەرەكیەكەی دەفرۆشێت

به‌پێی‌ ده‌نگۆكان كۆمپانیای‌ سۆنی‌ به‌نیازه‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌شاری‌ نیویۆركی‌ ئه‌مریكا بفرۆشێت‌و له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌ نوێیه‌كانیدا ڕێكبكه‌وێت تابه‌كرێ‌ له‌وبینایه‌دا بمێنێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ موبنا، دوێنی‌ شه‌ممه‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ سۆنی‌ ده‌یه‌وێت نوسینگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌شاری‌ نیویۆرك به‌به‌های‌ (1.1) ملیار دۆلار بفرۆشێت هاوكات ده‌شیه‌وێت تاكۆتایی‌ سێ‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها سۆنی‌ ده‌یه‌وێت دوای‌ فرۆشتنی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌ نوێیه‌كانی‌ بیناكه‌دا ڕێكبكه‌وێت تاوه‌كو به‌كرێ‌ تێیدا بمێنێته‌وه‌، ئامانجی‌ سۆنی‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ كارێكی‌ له‌وشێوه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ بتوانێت به‌وبره‌ پاره‌یه‌ گه‌شه‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ له‌ئاینده‌دا پێدابین بكات.
نوسینگه‌ی‌ سۆنی‌ له‌شاری‌ نیویۆرك به‌یه‌كێك له‌نوسینگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو هه‌ژمار ده‌كرێت، پێشتریش كۆمپانیای‌ نۆكیا ئاره‌زووی‌ خۆی‌ بۆ فرۆشتنی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌وڵاتی‌ فینله‌ندا‌و مانه‌وه‌ی‌ تێیدا به‌كرێ‌ ئاشكراكردبوو.