جوتیاران ڕەخنە لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەگرن و دەڵێن، کە هاوکارییان ناکات، وەزیری کشتوکاڵ-یش دەڵێت:”له‌ساڵى ٢٠١٤ تا ئه‌مساڵیش حکومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه بودجه‌یه‌کى بۆ دابین نه‌کردووین و ئێمه‌ش نه‌مانتوانیوه هاوکاریى جوتیاران بکه‌ین”.
که‌رتى کشتوکاڵ یه‌کێکه له‌و که‌رتانه‌ى که له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا گرنگى تایبه‌تى پێ ده‌درێت و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکیش ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ هاوکارى جوتیاران خاوه‌ن باخه‌کان ناکات.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیرى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو, هۆکاری هاوکاریی نەکردنی جوتیارانی گەڕاندەوە بۆ قەیرانی دارایی و وتی:”له‌ساڵى ٢٠١٤ تا ئه‌مساڵیش حکومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه بودجه‌یه‌کى بۆ دابین نه‌کردووین و ئێمه‌ش نه‌مانتوانیوه هاوکاریى جوتیاران بکه‌ین”.
عەبدولستار مەجید، وتیشی: “ته‌نها له پرۆژه‌ى پاڵپشتیى کشتوکاڵیى توانیومانه به بڕێکى که‌م ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌کانی کشتوکاڵ بۆ جوتیارانمان دابین بکەین و تیمى تایبه‌تمان ناردووه به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشى لاڕه‌شه‌ى گوێزه‌کانى هه‌ورامان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئەو نەخۆشییەش، کە تووشى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه بووه تیمێکى تایبه‌ت ده‌نێرین”.