كۆمپانیای سۆمۆی عیراقی داوا دەكات هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی راستەوخۆی نەوت رابگرێت و پرۆسەی فرۆشتنی نەوت رادەستی عیراق بكات.
عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئێستا عیراق و توركیا گفتوگۆ دەكەن لە بارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بە شێوەیەكی جیاواز لەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، داوا لە هەرێمی كوردستان دەكەین هەناردەكردنی راستەوخۆی نەوت بە بێ ئاگاداریی عیراق رابگرێت، پێویستە ئەو نەوتەی هەناردە دەكرێت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، چونكە ئەركی سۆمۆیە نەوتی عیراق بفرۆشێت نەك لایەنێكی تر.