دیارییەکانی مام جەلال گەیشتە کتێبخانەی گشتی سلێمانی ‌ ‌

سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال زیاتر لە 7000هەزار کتێب‌و سەرچاوەی وەک دیاریی سەرۆک مام جەلال گەیاندە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی.

لەمبارەیەوە ئالان رەووف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی وتی: هەفتەیەک بەر لەوەفاتی سەرۆک مام جەلال ئەم کتێبانە وەک دیاریی لەلایەن سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە گەیەندرایە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی کتێب‌و سەرچاوەی جیاجیا لەکتێبخانەکەدا. 

ئالان رەووف وتیشی: لەگەڵ سکرتارییەتی بەڕێزیان بەهۆی زۆری کتێبەکانەوە دەستمان کرد بەدابەشکردنی بەسەر کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو دەڤەری گەرمیان‌و راپەڕین‌و کۆیەو زانکۆی سلێمانی.