هەناردەی نەوتی كەركوك رادەگیرێت

هەناردەی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك لەڕێگای بۆری هەناردەكردنی هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا ڕادەگیرێت‌و حكومەتی عیراقیش رایدەیگەنێت: تاوەكو ئێستا لەگەڵ توركیا نەگەشتونەتە هیچ رێكەوتنێك بۆ هەناردەكردنی.

بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای نەوتی باكوور رایگەیاندوە: لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەكردنی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك لەڕێگای بۆری نەوتی كوردستانەوە بۆ توركیا ڕاگیراوە‌و تائێستا هۆكارەكەشی دیارنیە.

ڕاگرتنی هەناردەكردنەكە دوای چەند رۆژێك دێت لەوەی كۆمپانیای نەوتی باكوور دەستیكردەوە بە هەناردەكردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركووك لەڕێگای ئەو بۆرییە نەوتیەی كە هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵی دەكات و دەكەوێتە دەروازەی سنووری فیشخابوورەوە. 

لای خۆشیەوە جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندوە: تاوەكو ئێستا لەگەڵ حكومەتی توركیا نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركووك، بەڵام دانوستانەكانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی بگەیەنە رێككەوتنێك بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق.