بانکی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی نیشاندا بە پێدانی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە دوچاری شەڕی داعش بووبوونەتهوه و وێرانكراون.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئەو ناوچانەیە لە ماوەی ڕابردوودا لە ژێر دەستی داعشدا بوون و لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵکراونەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بڕه پاره‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یه له حه‌وت شاری هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌نبار، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دهۆك ته‌رخان ده‌كرێت.
لە به‌شێكی راگەیەنراوەکەی بانکی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو پارەیە لە پێنج کەرتی جیاوازدا خەرج دەکرێت کە بریتین لە کەرتی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
جێگه‌ی باس بە هۆی هێرشەکانی داعش و شەڕەکانی سێ ساڵی ڕابردوو زۆربەی ژێرخانی شارەکانی موسڵ و سەلاحەدین و ڕومادی و فەلوجە و چەندین ناوچەی دیكه بە تەواوی وێران بوون و له ساڵی 2015دا، ئه‌مریكا بڕی 350 ملیۆن دۆلاری به ئامانجی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌دین وه‌ك یارمه‌تی داریی پێشكه‌شی عیراق كرابوو.