حكومه‌تی عیراق پشكی هه‌رێمی له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 ی عیراق دیاریكرد، كه رێژه‌كه‌ی 12.67%.
به‌پێی پرۆژه یاساكه كه چه‌ند ئاژانس و ناوه‌ندێكی میدیایی بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له مادده‌ی نۆیه‌می پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و له‌خاڵی یه‌كه‌می ماددهكهشدا هاتووه، پشكی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 12.67 % له كۆی خه‌رجییه كردارییه‌كان دیاریكراوه، كه هاوپێچی پرۆژه یاساكه كراوه‌و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌رجده‌كرێت.
له خاڵی دووه‌می مادده‌ی نۆیه‌می پرۆژه‌كه‌شدا هاتووه، پشكی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 12.67 % له‌كۆی خه‌رجی كرداری( خه‌رجی جاری و خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له‌بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق به‌پێی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك په‌سه‌ند كراوه، دوای لابردنی خه‌رجیه سیادییه‌كان.