تویته‌ر‌و فه‌یسبوك له‌ڕووی قه‌باره‌و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌وه شیاوی به‌راوردكردن نین، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئێستا له‌ڕووی داهاتی مۆبایله‌وه تویته‌ر گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دنیایه.
سایتی ئیسنا بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای (EMarketer) بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی پێیوایه، داهاتی ئه‌مساڵی تویته‌ر له‌ڕووی بڵاوكراوه‌كانی مۆبایله‌وه، دوو به‌رامبه‌ری فه‌یسبوكه.
به‌وته‌ی ئه‌و كۆمپانیایه، تویته‌ر ئه‌مساڵ (129.7) ملیۆن داهاتی بڵاوكراوه‌كانی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره به‌به‌راوردی داهاتی فه‌یسبوك له‌وبواره‌دا كه (72.7) ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت، ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی تێدا ڕووبدات، به‌شێوه‌یه‌ك كه فه‌یسبوك ده‌گاته ڕیكۆردێكی نوێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی (387) ملیۆن دۆلاریی‌و تویته‌ریش (272) ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌بێت.