فیلمی ئەنیمەیشنى کوردى (بێدەنگى ئاسمان) لەدەرهێنانى جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵێکى سینەمایى نێودەوڵەتى لەوڵاتى ئەفریقا بەشدارى پێشبڕکێى سەرەکى دەکاتء کێبڕکێى بردنەوەى خەڵات دەکات.
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەى بەشدارى فیلمەکەى لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند “فیلمەکە بەشدارى لەفێستیڤاڵى فیلمى بۆشمان لەوڵاتى ئەفریقا کردء کێبڕکێى بردنەوەى خەڵاتى فێستیڤاڵەکەى دەکرد”.
وتیشى “فێستیڤاڵەکە لە رۆژانى 26 تا 29ى تشرینى یەکەمى 2017 لەشارى بۆشمان، بەڕێوە چوو”.
(بێدەنگى ئاسمان) نوێترین بەرهەمى سینەمایى دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەرى عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنى زانکۆى نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەى تەنها 4 مانگدا بەشدارى لەنزیکەى 40 فێستیڤاڵى سینەمایى جیهانى، کردوە و چەند خەڵاتێکیشى پێبەخشراوە.
سیناریۆى فیلمەکە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتىء کارى گرافیکء دەنگ لەلایەن سەباح شەهدى و کارى موزیکى فیلمەکەش رامتین لهۆنى جێبەجێى کردوە، ماوەى فیلمەکە 100 چرکەیە و بەرهەمى ساڵى 2017-یە.