لەنێو سەدان زانكۆی جیهان، جارێكی تر زانكۆیەكی ئەمریكی ڕێزبەندی باشترین زانكۆی جیهانی وەك نازناو وەرگرت.
بەپێی توێژینەوەی پەیمانگەی زانیاری لەزانكۆی شەرقولئەوسەت لە توركیا دەركەوتووە، كە زانكۆی (هارڤارد) ی ئەمریكی لەنێو (2500) زانكۆی جیهان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوەو پلەی دووەمیش زانكۆی (تۆرینتۆ) ی كەننەداو پلەی سێیەمیش بەر زانكۆی (ئۆكسفۆرد) ی بەریتانیا كەوتووە.
هەروەها پەیمانگەی ناوبراو پێشبڕكێیەكی تر سازدەكات بۆ ناساندنی باشترین زانكۆی جیهان بۆ ساڵی (2018 – 2017) لەسەر بنەمای تویژینەوە زانستییەكان و بەڵگەنامە زانستییەكان و كاریگەری بڵاوكراوەكان و هەماهەنگی كردنی لە بوارەكانی زانستی لەنێوان زانكۆكان.