بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕوانی هاتنی شاندی بەغدان بۆ گرتنەبەری ڕێو شوێنەكانی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە.
(تاهیر عەبدولڵا) بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەوان تەواوی ڕێو شوێنە هونەری و لۆجستییەكانیان تەواوكردووەو ئێستاش لەچاوەڕوانی هاتنی شاندی حكومەتی بەغدان تاكو گفتوگۆ بكەن و فڕۆكەخانەكە بكەنەوە.
ئەو باسیشی لەوەكردووە، كە داخستنی فڕۆكەخانەی سلێمانی كاریگەری هەبووە لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و جوڵەی بازرگانی، ئەوەش زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان هیچ لاریان نییە لەسەر هەماهەنگی كردن لەگەڵ بەغداو جێبەجێكردنی بڕیارەكان.