بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕەتدەكاتەوە ئاماژەی بەوەكرد جارجار گەشتەكان دوا دەكەوێن.
تاهیر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەكوردیو ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن كەگوایە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیرا بێت.
هەروەها ووتی: ئەوەی كە لەئێستادا هەیە بەهۆی خۆڵبارنی و گۆڕانكاری لەبارودۆخی كەش و هەوادا لەبەغدا جارجار گەشتەكان بۆماوەیەكی كەم دوادەكەوێت.
لەسەر كردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تاهیر عەبدوڵڵا ووتی: تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان دیاری نەكراوە.