بچووكترین مۆبایلی زیره‌ك دروست ده‌كرێت


قه‌باره‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌ڵام وا دیاره‌ كۆمپانیایه‌ك بڕیاری داوه‌ ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ بگرێته‌ به‌ر.

كۆمپانیای “Unihertz” به‌ نیازی خستنه‌ بازاڕی بچووكترین مۆبایلی زیره‌كه‌ له‌ دنیادا، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی “4G”  له‌گه‌ڵدایه‌ به‌نرخێكی گونجاو و هه‌مان ئه‌و ئه‌ركانه‌ ڕاده‌په‌ڕێنیت كه‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌ گرانبه‌هاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئه‌و مۆبایله‌ی ناوی “jelly” لێ نراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ پسپۆڕانی چینه‌وه‌ داهێنراوه‌ كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ئه‌زموونیان هه‌یه‌ له‌ بواری مۆبایلی زیره‌كدا.

داهێنه‌رانی مۆبایله‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جیلی جێگره‌وه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌كان نابێت، به‌ڵكو بریتی ده‌بێت له‌ ئامێرێكی تری فره‌ خاسیه‌ت.

بڕیاریشه‌ دوو جۆری ئه‌و مۆبایله‌ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌، نموونه‌ی یه‌كه‌میان كه‌”PRO jelly “یه‌، نرخه‌كه‌ی 125 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت و میمۆرییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی دوو گێگا بایتی ده‌بێت ‌و ڕووبه‌ری گشتی ناوه‌كییه‌كه‌ی (16) گێگابایت ده‌بێت.

به‌ڵام جۆری دووه‌م كه‌ جیلیه‌ میمۆری هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ی یه‌ك گیگابایته‌ و ڕووبه‌ری گشتی كردنه‌كه‌ی هه‌شت گێگابایته‌، جیلی بچووك به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كات و جێی دوو سیمكارتی هه‌یه‌ ‌و سكرینه‌كه‌شی به‌سیسته‌می پیشاندانی (LCD) یه‌‌و پێوانه‌كه‌شی (2.45) ئینجه‌و پاترییه‌كه‌شی به‌ هێزی (950) میلی ئه‌مپێره‌.
 
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>