بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتە ژینگەییانەی كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتە و بەتایبەت شاری سلێمانی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە كۆنفرانسێكی ئەنجامدا.
لە هۆڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێكخەرانی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە بە بەشداری دەیان مامۆستای زانكۆ و شارەزایان و خەمخۆرانی ژینگە سمینارێكیان لە بارەی خۆئامادەكاری بۆ فراوانكردنی هەیكەلی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە و چارەسەركردنی گرفتە ژینگەییەكان ئەنجامدا.
دكتۆر ساڵح مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرپەرشتیاری تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە لە سمینارەكەدا باسی لەو هەیكەلەكرد كەتۆڕەكەیان كاری لەسەردەكات كە خۆی لە چەند بەشێكی گرنگدا دەبینێتەوە.
هەر لەو سمینارەدا چەندین گرفتی ژینگەی باسكرا كە پێویستە ئەو تۆڕە هەوڵی بۆبداد و كاربكات بۆ دانانی چاودێری ورد لە سەر دەزگا پەیوەندی دارەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی پارێزگاری لە ژینگە دەكەن و كار بكرێت حكومەت گرنگی زیاتر بە ژینگە بدات.
هەر لەدرێژەی ئەو سمینارەدا ئامادەبوان تیشكیان خستە سەر ئەو خۆڵ و خاشاكەی لە خواروی سلێمانی دەسوتێندرێت و چەندین جۆر نەخۆشی درێژخایەنی لە هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە و هاتنی بەردەوامی ئۆتۆمبێل كێشەیەكی سەرەكی پیسبونی ژینگەیە و نەبونی سەوزای زۆر لە ناو شارەكاندا و هاوكاری نەكردنی ئەو ڕێكخراوانەی لە بواری ژینگەدا كاردەكەت گونەگرتن لە داواكاریەكانیان.
هەر لە سمینارەكەدا فۆڕمی بون بە ئەندامبون لە تۆڕی هاوڕێنی ژینگە دابەشكرا و زۆرێك لە بەشداربوان خۆشحاڵی خۆیان ڕاگەیاند لەبەرامبەر بەشداریكردنی چالاكانەیان لەو تۆڕەدا.