پڕۆژەی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەموو دانیشتووانی سەر زەوی


ئیلون ماسك داهێنەر و پێشەنگی كارە بلیمەتەكان، دەستی بە پڕۆژەی دابینكردنی ئینتەرنێتی بە خۆڕایی بۆ هەموو دانیشتووانی سەر زەوی كردووە لە رێی چوار هەزار مانگی دەستكردەوە.

پێگەی (physics-astronomy) تەكنۆلۆجی بڵاوی كردووەتەوە كە گەورە كۆمپانیای موسكك (سبیس ئێكس) بەم دواییانە پڕۆژەیەكی ئاراستەی دەستەی پێوەندییەكانی فیدڕاڵی ئەمەریكی كردووە كە پڕۆژەی دابینكردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ هەموو دانیشتووانی سەر زەوی هەیە.

 كۆمپانیاكە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە پلانی سەرەتایی پڕۆژەكەی ئاشكرا كردووە كە پێویستی بە چوار هەزار مانگی دەستكردن هەیە كە لە خولگەی نزم لە گۆی زەوی بخولێنەوە و تا ئینتەرنێتی وای فای بگەیەننە هەموو كونجێكی زەوی.
 
ئەگەر پڕۆژەكە بەربەستی نەیەتە پێشەوە و ئۆپۆزسیۆنی نەبێت، ئەوا لە پێنج ساڵی داهاتوودا دانیشتووانی سەر زەوی سوود دەبینن لە ئینتەرنێتی خۆڕایی لە رێی وای فای.

كۆمپانیای سبیس ئێكس تاكە كۆمپانیا نییە كە ئەو بیرۆكەیە پێشنیاز بكات، بەڵكو پێشتر گەورە كۆمپانیای گووگڵ و كۆمپانیای سامسۆنگ وا بیرۆكەیەكیان پێشنیاز كردبوو، بەڵام ئەوەی كۆمپانیای ماسك جیا دەكاتەوە لە گووگڵ و سامسۆنگ، بە كۆمپانیایەكی بەهێز لەم بوارەدا نیشان دەدات ئەو هێزەیە كە كۆمپانیاكە هەیەتی لە دابینكردنی كەرەستەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كە خۆی لە دروستكردنی چوار هەزار مانگی دەستكرد دەبینێتەوە.

ئەگەر پڕۆژەكەی كۆمپانیای ماسك بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا تۆڕی ئینتەرنێتی دەگاتە هەموو ناوچەیەكی دنیا، بە تایبەت وڵاتانی جیهانی سێیەم و بیابانە گەورەكان و ناوچە شاخاوییە سەختەكان.