كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم ڕایدەگەیەنیت بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور و زیادبوونی خێرایی با كە بوەتە هۆیزیادبونی خێرایی با شەپۆلێكی خۆڵ بارین روو لە شارەكانی هەریمی كوردستان دەكات.
لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكرێ سبەی لە سلێمانی و كەركوك و ناوچەكانی خوارەوە خێرایی با زیاد بێت بگاتە 35كم/س كە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لەو ناوچانە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور و زیادبوونی خێرایی با كە بوەتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێ شار و شاروچكەكانی هەرێم، ئێستا مەودای بینین لە شاری هەولێر بۆ 8 كم و چەمچەماڵ بۆ 9 كم و دهۆك بۆ 800 مەتر و زاخۆ بۆ 6 كم و كەركوك بۆ 5 كم و خورماتوو بۆ 2 كم كەم بۆتەوە. پێشبینی دەكرێت درەنگانێكی شەو بڕە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك ببارێ تا سبەی ئەم كەشە بەردەوامبێت. پێشبینی دەكرێ سبەی لە سلێمانی و كەركوك و ناوچەكانی خوارەوە خێرایی با زیاد بێت بگاتە 35كم/س كە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لەو ناوچانە.