زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هره‌مه‌ندن له بوارێك و توانی خۆیان تاقیكردۆته‌وه بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكانی دیكه، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا گه‌نجێكی شاری سلێمانی كاره‌كانی ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، تائێستا توانیویه‌تی 120 فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وان دروستبكات .
ده‌قی چاو پێكه‌وتنه‌كه:
پرسیار: ناوی ته‌واوی خۆت و له‌كوێ داده‌نیشیت و ته‌مه‌نت چه‌نده؟
وه‌ڵام: من ناوم ئاری كامیل كامیل حسین، دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، تاوه‌كو پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی خوێندووه و له‌دایك بووی 1989.
پرسیار: هۆكاری چی بوو خولیای دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوو به خولیات؟
ئاری كامیل: هۆكارێكی دیاری كرا‌و نیه، وه‌ك هه‌ر كارێكیتر كۆمه‌ڵی ئه‌فكاری موته‌راكم له كارێكدا خۆی ئه‌بینیته‌وه یاخود دوو كار.
پرسیار: له‌كه‌یه‌وه ده‌ستت كردووه به‌م كاره؟
وه‌ڵام: ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌ر قاڵی دیزاین و دروست كردنی فڕۆكه‌م.
پرسیار: چین ئه‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیانه‌ی له دروست كردنی فڕۆكه‌كانت به‌كاریان ده‌هێنیت؟
وه‌ڵام: له جیهان دا فڕۆكه به‌م كه‌ره‌ستانه دروست ده‌كرێت ( فایبه‌ر گلاس-ئه‌لیافی-كاربۆن- ئه‌له‌منیۆم-دار-فلین) من له‌مه‌واده هه‌رزانه‌كان دروستی ده‌كه‌م وه‌ك دار‌و فلین و ئه‌له‌منیۆم .
پرسیار: ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروست كردنی فڕۆكه‌كانتا به‌كاریان ده‌هێنێت زیاتر له‌ناوخۆن یاخود له‌ده‌روه ده‌یان هێنیت؟
وه‌ڵام: 85% ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌كوردستان دا هه‌یه.
پرسیار: تاچه‌ند فڕۆكه‌كانت تاقیكردۆته‌وه و تاوه‌كو چه‌ند سه‌ركه‌وتووبوویت له‌كاره‌كه؟
ئاری كامیل: فڕۆكه‌كان ئاماده‌ن بچنه ژێر هه‌موو جۆره تێستێكی هه‌نده‌سی و میكانیكی.
پرسیار: كێ زۆر هاوكارت بووه له‌كاره‌كانتا؟
وه‌ڵام: دایكم به‌مه‌عاشی مامۆستایه‌تی وبراكه‌م به مه‌عاشی پێشمه‌رگایه‌تی هاوكارم بوون و هاورێیه‌كی نزیكیشم.
پرسیار: حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان تاچه‌ند توانیویانه هاوكارت بن؟
وه‌ڵام: هیچ هاوكارم نه‌بوو نه حكومه‌ت و نه ڕێكخراوه‌كان وه‌كو ئه‌وه وایه بونیان نیه.
پرسیار: ئه‌و گرفتانه چین بۆت دروست بوون؟
وه‌ڵام: پێنه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه چوار نه‌فه‌ریكه و مۆڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای دروست كردنی فڕۆكه و چه‌ند ورده گرفتێكی دیكه.
پرسیار: تا ئێستا چه‌ند فڕۆكه‌ت دروست كردووه؟
وه‌ڵام: له دروست كردنی 120 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سه‌ركه‌وتووبووم، له‌گه‌ڵ دروست كردنی فڕۆكه‌یه‌كی چوار نه‌فه‌ری.
پرسیار: كاری داهاتووت چیه باسی بكه‌یت؟
وه‌ڵام: دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی 6 نه‌فه‌رییه له وڵاتی فه‌ره‌نسا، چونكه له‌وێ هه‌موو شتێكم بۆ كراوه ده‌رباره‌ی مۆڵه‌ت و پێداویستیه‌كانی دیكه، من بۆخۆم پایلۆتی په‌ره‌گلایده‌ریشم .