بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی گەیشتنی بڕێكی زۆر لە بەنزینو بەرهەمە نەوتیەكان بۆ شاری سلێمانی رادەگەیەنێت.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند: تائێستا ژمارەیەك تەنكەری بەنزین گەیشتونەتە شاری سلێمانی و لەپاش كرانەوەی دەروازەی سنوری باشماخیش چەند تانكەرێكی دیكەی سوتەمەنی و بەنزین رەوانەی سلێمانی كراوە.
وتیشی: هاتنی ئەو بڕە بەنزینە بۆ شاری سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێتو كێشەی كەمی بەنزین چارەسەر دەكات.لەلایەكی ترەوە (رێكەوت زەكی) ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پێشتر تەنها یەك سەرچاوە هەبووە بۆ دابینكردنی بەنزین ئەویش پاڵاوگەی بازیان بووە، بەڵام لەئێستا پاش كرانەوەی سنورەكان و زیادبونی بری خراوەروو، رێگە نادەین نرخی بەنزین بەو بەرزیەی ئێستای بمێنێتەوە.
وتیشی: بەردەوام چاودێری كوالێتی بەنزین دەكەین و رێگری لە هێنانی بەنزینی كوالێتی خراپ دەكەین.