ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌م به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه حكومه‌تی عیراق له بودجه‌ی گشتی عیراق دا بۆ ساڵی 2018 پشكی هه‌رێم كه‌مبكاته‌وه.
قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی راگه‌یاند: بارودۆخی عیراق به‌گشتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت حكومه‌تی عیراق پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا كه‌مبكاته‌وه كه پێشتر له 17% بووه.
وتیشی: هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه له گرنگرتینیان توندی په‌رله‌مانتاره‌كانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و هه‌روه‌ها ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌مه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانبین وه‌ك ساڵانی رابردوو حكومه‌تی عیراق بڕیاربدات پشكی له 17% ی هه‌رێم له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 ی عیراق جێگیر بكات و چاوه‌ڕوانده‌كرێت پشكی هه‌رێم بۆ ساڵی ئاینده له بودجه‌ی عیراقدا بۆ 13% یان كه‌متریش جێگیر بكرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ساڵانی رابروودا به رێككه‌وتن و به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و زیانانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراق به‌ریكه‌وتووبوو پشكی هه‌رێم له17% دیاریكرابوو، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه له‌ئێستادا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه‌و گوێ نه‌گرتن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هۆكارێكی دیكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی ئاینده.
وتیشی: له بودجه‌دا به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان پشكی پارێزگاكان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، كه پشت به فۆڕمی خۆراك ده‌به‌سترێت، چونكه له‌ئێستادا سه‌ر ژمێرییه‌كی دروست له‌باره‌ی دانیشتوانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه و ته‌نها پشت به فۆڕمی خۆراك ده‌به‌سترێت.
قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و پشكه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان دیارییده‌كرێت، بێگومان مووچه و بودجه‌ی سیادی له‌گه‌ڵدا نیه و ئه‌و له 17% ی ئێستاش له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017 دا جێگیركراوه بێ مووچه و بودجه‌ی سیادییه.
PUKmedia