وشه‌ی HD به‌مانای ته‌كنۆلۆجیای (high definition) دێت، یا وێنه‌ی خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، وه‌ك ده‌زانن به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی جێگیر و وێنه‌ی جووڵاو و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پشت ده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵێ خاڵ كه به (pixel) ناسراوه.
تا چه‌ند ژماره‌ی ئه‌و پیكسڵانه زیاتر بن، ئه‌وا وێنه‌كه ڕوونتر و كوالێتی به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ركات ڕێژه‌ی كوالێتی نمایشكردنی وێنه‌ی جێگیر یان وێنه‌ی جووڵاو گه‌یشته (1080 1920 X پیكسڵ)، ئه‌وا به‌و وێنه‌یه ده‌گوترێت (Full HD) كه‌واته پێویسته ژماره‌ی هێڵه ستوونییه‌كان كه به‌كار دێن بۆ نمایشكردنی وێنه‌كه (1080) هێڵ بێت.
به‌ڵام هه‌ندێ ناوه‌ڕۆكی دیجیتاڵ هه‌یه كه پێی ده‌گوترێ وێنه‌ی (HD) ی پله دوو، كه كوالێتییه‌كه‌ی بریتییه له ( 1280 X 720)پیكسڵ، كه‌واته ژماره‌ی هێڵه ستوونییه‌كانی (720) هێڵه.
به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای (HD) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له بواری په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی و به‌رهه‌مهێنانی فیلم به‌كار دێت، بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ته‌كنۆلۆجیایه پێویسته به‌كارهێنه‌ران ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌و ته‌كنۆلۆجیایه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنی ( HD) و كهیبڵی (HD) كه له ڕێیانه‌وه ده‌توانیت وێنه‌ی ڕوون و كوالێتی به‌رز ببینێت.
له‌باره‌ی په‌خشی كه‌ناڵی (HD) ده‌كرێ بڵێین كه ته‌له‌ڤزیۆنی (HD) نوێترین داهێنانی په‌خشی دیجیتاڵه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستانده‌رێكی تایبه‌ت به‌و په‌خشه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه دانراوه كه به دامه‌زراوه‌ی (ITU-R) ناسراوه.
به‌پێی ئه‌و ستانده‌ره، پێویسته ژماره‌ی ئه‌و هێڵه ستوونییانه‌ی له پرۆسه‌ی سكانی پێشكه‌وتووی شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه به‌كار دێت (1080) هێڵی ستوونی بێت، وه‌ك باسیشمان كرد هه‌ندێك جار (720) هێڵ به‌كار دێت بۆ وێنه‌ی (HD) ی پله دوو.