سنووری رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان دادەخرێت


بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ناوچەكە، كانتۆنی جەزیرە رایگەیاندووە، لە سبەینێوە تاكو كاتێكی نادیار دەروازەی سنووری سمێلكا دادەخات.

كانتۆنی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، بارودۆخ لەناوچە سنوورییەكان جێگیر نییەو مەترسی بۆسەر گیانی هاوڵاتیان هەیە، بۆیە لە سبەینێوە تاكو كاتێكی نادیار دەروازەی سنووری سمێلكا دادەخرێت.

كانتۆنەكە روونیشیكردۆتەوە: بۆ هەموو هاوڵاتیان، لەپێناو پاراستنی ئێوەدا، بڕیارماندا بەوەستاندنی هەموو هاتوچۆ مرۆییەكان، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە ناجێگیرو ناسەقامگیرەی كە لە دەروازەی فیشخابوردا هەیە، ئەو بڕیارەش لەڕۆژی شەممەوە (10/28) ەوە دەستپێدەكات تاكو كاتێكی نادیار.