داهاتی یه‌ده‌گی نه‌وه‌كانی داهاتووی كۆیت ده‌گاته‌ 262 ملیار دۆلار

ڕۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی له‌سه‌رچاوه‌ ڕه‌سمییه‌كانی وڵاته‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، قه‌باره‌ی داهاتی یه‌ده‌گی نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌ كۆیتدا له‌مانگی ئازاری ساڵی ڕابردودا زیادیكردوه‌ بۆ 262 ملیار دۆلار.
یه‌ده‌گی سندوقی نه‌وه‌كان له‌كوه‌یت بریتیه‌ له‌ سندوقێك كه‌ ئه‌و بڕه‌پارانه‌ی كه‌ بودجه‌ی وڵات زیاد ده‌بێت له‌داهاتی نه‌وت ده‌خرێته‌ ناو ئه‌و سندوقه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌شێكی بنه‌ڕه‌تیه‌ له‌ سندوقی سیادی كۆیت كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، بۆیه‌كه‌مجاریشه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد داهاتی نه‌وه‌كانی داهاتوو ئاشكراده‌كرێت كه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ته‌رخانكراوه‌.
ڕۆنامه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریه‌كانی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری‌و ژمێریاری كوه‌یت، بڵاویكرده‌وه‌ بڕی داهاتی یه‌ده‌گ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌ كوه‌یتدا له‌ساڵی دارایی 2011بۆ 2012 به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 262 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت جیایه‌ له‌ بڕی یه‌ده‌گی ده‌وڵه‌ت‌و ڕه‌سیده‌كانی ناو بانكی ناوه‌ندی كوه‌یت  له‌ ئاڵتون‌و دراوی بیانی.