ئەڵمانیا ئامادەكاریی دەكات بۆ دانانی گەمارۆی دارایی لەسەر توركیا


لەوبارەوە ئاژانسی بلومبێرگی ئابووری نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە ئەڵمانیا ئامادەكاریی دەكات بۆ دانانی گەمارۆی دارایی لەسەر توركیا لەرێگەی كەمكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بانكی و چالاكی ئەو كۆمپانیانەی پەیوەندیان بەحكومەتی توركیاوە هەیە.

ئەو ئاژانسە ئابوورییە لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە ئەو رێوشوێنە نوێیانە ئەو قەرز و پشتیوانیانە دەگرێتەوە كە كۆمەلێك دامەزراوە پێشكەشی دەكەن وەك بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی و بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپی و بانكی ئەوروپی بۆ بیناسازیی و نۆژەنكردنەوە و بانكی كومیرزبانك ، سەرجەمیان رێوشوێن و مەرجی توندیان داناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاوبەشە توركەكان بۆ دوركەوتنەوە لەمەترسی زیان گەیشتن بە ناوبانگیان.