سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشكرایدەكات، لە ئەمڕۆوە هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ئوتومبێلی گەشتیاران و هاووڵاتیان دەستی پێكردووەتەوە.
لەو بارەیەوە ئەزوەر مەحموود، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ، وتی: “دوای زیاتر لە (10) ڕۆژ، شەوی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە لە هەرێمی كوردستان ئاگادار كراینەوە كە بڕیاریان داوە جارێكی تر مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بكەنەوە”.
سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ ڕوونیشی كردەوە: “ئەمڕۆش چوارشەممە هاتوچۆی گەشتیارانی بیانی و ئێرانی و هەرێم لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران ئاسایی بووەتەوە، هەروەها هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە جیاوازەكانی بارهەڵگر و تەنكەرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنیش دەستی پێكردووەتەوە”.
ئەزوەر موحموود، ئاماژەی بەوەش كرد: “ئێستا ژمارەیەك زۆری بارهەڵگری ئێرانی هاتوونەتە هەرێم و بە پێچەوانەشەوە لە هەرێمیشەوە چوونەتە ئەو وڵاتە و ئێران بۆ كردنەوەی سنوورەكە، هیچ مەرجێكی پێشوەختەی دانەناوە كە دەروازەكانی بە ڕووی هەرێمی كوردستاندا كردووەتەوە، هەروەها هیچ كارمەندێكی ناوەندیش ڕەوانەی مەرزەكەمان نەكراوە و هەمان كارمەندانی پێشووی خۆمانن.