حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان
كارده‌كه‌ن ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرای ده‌كات كه به‌غدا
نوسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی هه‌رێم كردووه بۆ زانینی هۆكاری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی
نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی “حه‌یات” ی
له‌نده‌نی، كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق (سۆمۆ) بڕیاریداوه ئه‌و
كۆمپانیا نه‌وتیانه بكاته لیستی ره‌شه‌وه كه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌رتی
نه‌وت كارده‌كه‌ن و نه‌وت ده‌رده‌هێنن و ده‌یگوازنه‌وه‌و ده‌یفرۆشن له‌هه‌رێم و
ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
سۆمۆ رایگه‌یاندووه به‌غدا مافی خۆیه‌تی رێوشوێنی
یاسایی دژی ئه‌و كۆمپانیایانه بگرێته به‌ر كه نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمه‌وه به‌بێ
هاوكاری حكومه‌تی ئیتیحادی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و مافی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
ئه‌و تانكه‌رانه‌ی هه‌یه كه نه‌وتی خاو ده‌گوێزنه‌وه‌و هاوكات به‌غدا مافی
تۆماركردنی سكاڵای یاسایی هه‌یه له‌دژی فرۆشیارو كڕیار‌و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن
به گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه بۆ ده‌ره‌وه.
لای خۆیه‌وه سۆزان سه‌عد ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت
و وزه له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هه‌رێم هۆكاری
تێكچونی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه حكومه‌تی ئیتیحادی نوسراوێكی فه‌رمی ره‌وانه‌ی هه‌رێم
كردووه بۆ زانینی هۆكاری ناردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیاوه.