حەیدەر عەبادی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رادەسپێرێت بەدانانی بەرنامەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمو دەشڵێت: دوای ووردبینیكردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەغدا مووچەكانیان خەرج دەكات.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لەشاری بەغدا، لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند: كار دەكەین بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ئامارێكمان لەبەردەستدا بێتو ووردبینی لەناوی ئەو فەرمانبەرانەدا بكەین، تاوەكو دڵنیابین كە بوونیان هەیە یان نا.
وتیشی: پێویستە حكومەتی فیدراڵی لەرێگەی دامەزراوە چاودێریەكانیەوە بچێتە هەرێمی كوردستانو ووردبینی ناوی فەرمانبەران بكات، بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەغداوە مووچەكانیان دابەش بكرێت.