بەهەوڵی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سبەینێ سەرجەم دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دەکرێنەوە


سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد رایدەگەیەنێت ”سبەینێ چوارشەممە سەرجەم دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێنه‌وە”.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”بەهەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان دەروازە سنوریەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان کەدەکەونە پارێزگای سلێمانیەوە دەکرێنەوە”.

سەرۆکی ژوور راشیگەیاند ”لەدوایی داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبەردەوامی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی ئێران و وەزارەتی بازرگانی ئێران لەسەر خەت بووین بەمەبەستی کردنەوەی مەرزەکان خۆشبەختانە کەمێک پێش ئێستا لەلایەن ژوورە بازرگانیەکانی ئێرانەوە پێمان راگەیەندرا سبەنیێ چوار شەممە ٢٠١٧/١٠/٢٥ دەروازە سنوری باشماخ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە زۆر دڵخۆشین کە هەوڵەکانمان بەفیرۆ نەچو لەهەوڵەکانیشمان بەردوام دەبین بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا دەروازەی سنوری پەرویزخانیش بکرێتەوە”.

سیروان محەمەد جەختی لەوەش کردوە ”لەسبەینێوە جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازە سنوری باشماخ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشتر ئاسایی دەبێتەوە و بازرگانان دەتوانن ئاڵوگۆر کارە بازرگانیەکان ئەنجام بدەن”.