له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران و بودجه‌ی پارێزگاكه‌وه، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواین واده‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانا و ئاشكرایكرد ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵامیان نه‌درێته‌وه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ونه گفتوگۆوه.
ئه‌مڕۆ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه لەتەلاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئازاد محەمەد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مۆڵەتی 15 رۆژمان لەبەردەم حکومەتی ھەرێم داناوە کە وەڵاممان بداتەوە، ئاخۆ دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات لەگەڵ بودجەو نەوتی سپی دەکات یان نا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: ئەگەر حکومەتی ھەرێم لەھەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا به‌پێی یاسای ژمارە سێی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دەستور، گفتۆگۆ لەگه‌ڵ حکومەتی ناوەند دەکەین بۆ دابنكردنی مووچه.
له كۆنگره‌كه‌دا ئازاد محەمەد روونیشیكرده‌وه، بەزوترین کات گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەست پێدەکەین بۆ ئەوەی مەرزەکان بەزوترین کات بەڕووی پارێزگای سلێمانیدا بکرێنەوە بەتایبەت باشماخ و پەروێزخان.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌یان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی بژێوی خه‌ڵك دابین بكات، ئازاد محەمەد ئاماژەی به‌وه‌كرد، ئێمە به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كه داھاتی خاڵە سنوریەکان وەک خۆی رادەستی حکومەتی عیراق دەکەین بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەوانیش مووچەی فەرمانبەران و بودجە بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن.