وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند حكومه‌تی ئیتیحادی ئاماده‌یه رێوشوێنی توند دژی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن بگرێته به‌ر بۆ راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو به “نایاسایی”.
عه‌بدولكه‌ریم لوعه‌یبی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی “رۆیته‌رز” رایگه‌یاند به‌غدا ئاماده‌یه كۆمپانیای (Genel Energy) بداته دادگا كه یه‌كه‌م كۆمپانیایه نه‌وتی خاو له‌هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی پێده‌چێت به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی وڵات كه‌مبكاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وت رانه‌گرێت كه ئه‌و به “به‌قاچاخبردنی نه‌وت” ناویبرد.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی به كۆمپانیای Genel Energy) دا ده‌ستبكات به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو راسته‌وخۆ له كێڵگه‌ی ته‌قته‌قه‌وه بۆ توركیا و حكومه‌تی ئیتیحادیش ئه‌وه‌ی به بازرگانی نایاسایی ناوبرد.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (Genel Energy) رایگه‌یاندبوو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نه 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
حكومه‌تی هه‌رێم هۆكاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له هه‌رێمه‌وه بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه بۆ پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی ئیتیحادی به پێدانی پاداشتی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا، هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ڕێكه‌وتن كه حكومه‌تی ناوه‌ند بڕه پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه بدات كه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم بۆ سنوری 200 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك به‌شی پاره‌كه‌ی داوه كه ئه‌ویش 600 ملیۆن دۆلاره‌و له‌پێدانی به‌شه‌كه‌ی تر كه 650 ملیۆن دۆلاره پاشگه‌زبۆته‌وه.