كۆبونەوە نائاساییەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆپرسی موچەوسوتەمەنی دەستیپێكرد


كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی پێكردو سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگاكەش ڕایدەگەیەنێت: لەكۆبونەوەكەدا پرسی دابینكردنی موچە و بودجەو سوتەمەنی و هاتنی ئاوارەكانی كەركوك و دوز تاوتوێ دەكات.

مەهدی مەحمود سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمیدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند: لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدانیشتنێكی نائاسایدا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەزوترین كات كێشەكانی نێوانی لەگەڵ حكومەتی ناوەند چارەسەر بكات.

هەروەها ووتیشی: تەوەرێكی دیكەمان داواكردن دەبێت لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێم كەكێشەو ناكۆكیەكانی نێوانیان كۆتایی پێ بهێنن و نێوماڵی كورد ڕێكبخەنەوە.

مەهدی مەحمود ووتیشی: لەكۆبوەنەوەكەی ئەمڕۆماندا گفتوگۆ لەسەر دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران و بودجەی پارێزگاكە دەكەین و ڕەوشوبارودۆخی ئاوارەكانی كەركوك و دوزو هەڵدەسەنگێنین.